(ڤیدیۆ) دراگاوەکانی پۆرتوگال یوڤانتۆسیان لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە

سەرەڕای بردنەوەی لە یانەی پۆرتۆ، بەڵام یوڤانتۆس ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرد

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، دۆرتمۆند و پۆرتۆ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگریندا یانەی یوڤانتۆس لە ئالیانز ستادیەم میوانداری پۆرتۆی پۆرتوگالی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو لە بەرژەوەندی ئیتاڵییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بیانکۆنێری لە خولەکەکانی 49 و 63 و 116ی کاتی زیادکراو لەلایەن فیدریکۆ کیێزا (دوو گۆڵ) و ئەدریان ڕابیۆ، گۆڵەکانی پۆرتۆ لە خولەکەکانی 19 و 115ی کاتی زیادکراو لەلایەن سێرجیۆ ئۆلیڤێرا (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە سیگناڵ ئیدونا پارک میوانداری ئیشبیلیەی ئیسپانی کرد و یارییەکە بە یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ڤیستیڤالین لە خولەکەکانی 35 و 54 لەلایەن ئێرلینگ هالاند، گۆڵەکانی ئیشبیلیە لە خولەکەکانی 69 و 91 لەلایەن یوسف ئەلنسەیریەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بە کۆی ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە (5-4) سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد، هەروەها یانەی یوڤانتۆس سەرەڕای بردنەوەی بە ئەنجامی (3-2)، بەڵام بە کۆی ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە (3-3) و بەوپێیەی دراگاوەکان دوو گۆڵیان لە یاریگای یانەی ڕکابەردا تۆمارکردبوو، سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد.

بابەتی پێشتر

نەیزەكێكی دەگمەن لە بەریتانیا كەوتە خوارەوە

بابەتی دواتر

بۆ یەكەمجار كابینەكەی بایدن دوو بەرپرسی ئێرانی خستە لیستی ڕەشەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share