لۆگاریتمی مباپێ.. 150 ملیۆن یان داهاتی زیاتر؟

وادەی گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بەرەو تەواوبوون دەچێت، تاوەکو ئەم ساتە یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەنەبووە دەستبەرداری کیلیان مباپێ ببێت پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

بەپێی خوێندنەوەی میدیاکانی فەرەنسا، فرۆشتنی ئاسکە فەرەنسییەکە بەر لە وەرزێک لە کۆتاییهاتنی بۆندەکەی باشترین بڕیارە ئەگەر ناسڕ خلێفی خاوەنی یانە بیدات، بەڵام ئەگەر بەردەوامی بە یاریزانەکەش بدات دووچاری زیان نابێت.

شارەزایان پێیانوایە کۆکردنەوەی مێسی و نێیمار و مباپێ لە یەک پێکهاتە، لە وەرزی 2021-2022 سپۆنسەری باشتر، ڕیکلامی زیاتر، داهاتی زۆرتر بۆ یانەی پاریس سان جێرمان مسۆگەردەکات کە زۆر زیاترە لە تێچووی فرۆشتنی یاریزانە فەرەنسییەکە، بۆیە سەرۆکایەتی پاریس سان جێرمان سوورە لەسەر بەردەوامبوونی تاوەکو ئامانجەکانی دەپێکێت، لەدوای ئەو وادەیەش هەموو ڕێککەوتنەکان ئەنجامدەدەن و دەستبەرداربوونیان لە مباپێ، بەهۆی بوونی مێسی و نێیمار و ڕامۆس و دونارۆما قەرەبوودەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

پۆچیتینۆ: پێویستە بەخێرایی کێشەی پاریس چارەسەربکەم

بابەتی دواتر

ئاسمانگەڕێك گەیشتە نزیكترین خاڵ لە خۆرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share