پاپا پەیامێك ئاڕاستەی ژنانی عێراق دەكات

كەمێك لەمەوبەر و دوای بەجێهێشتنی عێراق، پاپا لە تویتێكدا پیرۆزبایی 8ی مارس لە ژنانی عێراق كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان كۆتایی بەسەردانەكەی بۆ عێراق هێنا و لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادەوە بەرەو ڕۆما بەڕێكەوت.

دوای فڕینی فڕۆكەكەی بە چەند خوولەكێك، پاپا لە تویتێكدا پیرۆزبایی 8ی مارسی لە ژنان كرد و ڕایگەیاند، “دەمەوێت لە قووڵایی دڵمەوە سوپاسی گشت ژنان بكەم، بەتایبەت ژنانی عێراق، ئەو ژنە ئازایانەی بەردەوامن لە بەخشینی ژیان سەرباری پێشێلكاری و برینەكان. با ڕێز لە ژنان بگیرێت و بپارێزرێن! با گرنگی پێبدرێت و دەرفەتیان بۆ بڕەخسێندرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هێرشەکەمان بۆسەر ئێران یەکێک بوو لە ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنەکانی مێژوو

وەزیری بەرگریی ئەمریکا هێرشەکەیان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە “زۆر ​​سەرکەوتوو” وەسفدەکات و دەڵێت، “یەکێکیش بووە لە ئاڵۆزترین…
Total
0
Share