پاریس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورەی یونایتد دەستپێکردووە

دی خیا داواکراوی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسیە

یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر یونایتد، داڤید دی خیا دەکاتە ئامانج.

لەگەڵ ڕۆچوونی کیلۆر ناڤاس بە تەمەندا، ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانت جێرمان بیر لە کڕینی گۆڵپارێزێکی گەنج و بەتوانا دەکاتەوە تاوەکو لە پڕۆژەکانی داهاتوودا بوونی هەبێت.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا داڤید دی خیا و دین هێندێرسۆنی گۆڵپارێزانی ڕێد دێڤڵز ململانێیەکی قورس لەنێوانیاندا دروستبووە و یەکێکیان لە هاوینی 2021 بە ناچارییەوە ماڵئاواییدەکات.

زە سەن دووپاتیدەکاتەوە، خواستی سەرەکی پۆچتینۆ و ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان لەسەر داڤید دی خیایە، گۆڵپارێزەکەش لەم وەرزەدا لە ڕیزەکانی یونایتد بەختەوەر نەبووە و گواستنەوەی بۆ پاریس بابەتێکی مەحاڵ نییە.

دی خیا لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان مانچستەر یونایتد و پاریس سانت جێرمان

دی خیای تەمەن 30 ساڵ یەکێکە لە گرانبەهاترین یاریزانانی خولی نایابی ئینگلیزی و هەفتانە بڕی 375 هەزار پاوەند بەدەستدەهێنێت، کە بەرزترین ڕێژەی موچەیە لە مانچستەر یونایتد، ئەوەش یەکێکی دیکەیە لە پاڵپێوەنەرەکان بۆ ئیدارەی یونایتد تاوەکو دەستبەرداریبن پەیوەندی بە پاریسەوە بکات.

بابەتی پێشتر

چوار ڕوبەڕوبوونەوە لەنێو یاری دێربی و پێکهاتە چاوەڕوانکراوەکان

بابەتی دواتر

پەیامی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بۆ سەردانی پاپا فرانسیس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share