چێڵسی لە بەهێزترینەوە و بۆ وێرانبوون

باڵەکانی بەرگریی و هێرشبەری یانەی چێڵسی بەهۆی پێکانەوە دووردەکەونەوە و گەورەترین زیان بەر بەرژەوەندییەکانی یانەکە دەکەوێت.

بەپێی زانیارییەکانی مات لاو لە ڕۆژنامەی تێلیگراف، بین چیڵویڵ لە یانەی چێڵسی لەم وەرزەدا کۆتاییهاتووە و هۆکارەکەش پێکانی بەستەرە خاچییەکانی ئەژنۆیەتی کە ماوەیەکی زۆری پێویستدەبێت بۆ گەڕانەوە و چارەسەربوون.

هەروەها ڕیس جەیمس، کە باڵێکی دیکەی یانەکەیە بەهۆی ئەو پێکانەی بەرامبەر یانەی برایتۆن تووشی هاتووە، پێویستی بە نەشتەرگەری نابێت، بەڵام بۆ ماوەی دوو مانگ و زیاتر لە یاریکردن دادەبڕێت.

لەو ماوەیەدا ڕووبەرووبوونەوەکانی لیڤەرپوڵ و مان سیتی و تۆتنهام لە خولی نایابی ئینگلتەرا لەدەستدەدات، هەروەها لە خولی یانە پاڵەوانەکانیش بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە 22ی شوبات یاریی چوون بەرامبەر لیل بەشداریناکات.

هەموو ئەم پێکانانە هاوکاتن لەگەڵ خراپی دۆخی جەستەیی و تەندروستی ئەندرێس کریستنسن و تیاگۆ سیلڤا، بە چوار یاریزانی ناوبراو و هاوکارەکانیان لەم وەرزەدا هێڵێکی ئاگرینیان پێکهێناوە  و تەنها 14 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە، بەوەش بوونەتە دووەم بەهێزترین هێڵی بەرگری لەدوای یانەی مانچستەر سیتی (12 گۆڵ).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دیبالا له‌کۆتا ساتدا لوتکه‌ی نێوان ئینته‌ر و یوڤی یه‌کسانکرده‌وه‌

یانه‌ی ئینته‌ر میلان نۆیه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس ئه‌نجامدا و یاریی نێوانیان به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات.…
Total
0
Share