هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق پاش تێپەڕبوونی 40 ساڵ دەیەوێت جارێکی دیکە بەشداریی لە جامی جیهانیدا بکات و بۆ ئەو مەبەستەش لەبەردەم هەلێکی زێڕینیدایە.
بڕیارە بەیانی رۆژی چوارشەممە کاتژمێرە 06:00 بە کاتی هەرمێی کوردستان؛ هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق بە چەند یاریزانێکی کوردەوە لەیارییەکی چارەنووسسازدا و لەپێناو سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2026 ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا ببێتەوە.
هەڵبژاردەی عێراق ماوەی هەفتەیەکە بە ڕابەرایەتیی گراهام ئاڕنۆڵد-ی ڕاهێنەر ئامادەکاریی هزریی و جەستەیی بۆ ئەم یارییە چارەنووسسازەکردەووە و هەڵبژاردەکە دەیەوێت پاش 40 ساڵ جارێکی دیکە بەشداری لەمۆندیالدا بکاتەوە.
لەبەرانبەریشدا، هەڵبژاردەی بۆلیڤیا، نزیکەی 32 ساڵە بەشداریی مۆندیالی نەکردووە دەیەوێت بەم یارییە مێژوویەکی نوێ بۆ خۆی بگێڕێرتەوە.
بەپێی چاودێرانی وەرزشیش بێت هەڵبژاردەی عێراق بە پێکهاتەیەکی نیمچە هێرشبەرییەوە یاریی دەکات و پێشبینیشدەکرێت عێراق بە پێکهاتەی 4-2-3-1 یاریی بکات.