سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەسەر ڤیدیۆی “دانپێدان”ی سزادراوانی بادینان ڕونکردنەوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و ڕایدەگەیەنن ” ڤیدیۆکە تەعبیر لە ڕای فەرمی ئەنجومەنی ئاسایش ناکات.
سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەکەیاندا دەڵێن، ” ئەو ڤیدیۆیەی لە کەناڵی حزبێکی دیاریکراو پەخشکراوە ئێمه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه”.
ئەمە دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سۆشیاڵمیدیای كه‌ناڵی حزبێكی دیاریكراو، له ژێر ناوی دامه‌زراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان)، ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆه‌ته‌وه، له‌و راپۆرته‌دا، دانپێدانانی چه‌ند كه‌سێك په‌خشكراوه و تۆمه‌تی سیخوڕی كردنیان دراوه‌ته پاڵ، ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه‌ناڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رمیی هه‌یه و پێكهاتووه له پێنج ئه‌ندام، به‌ڵام ئێمه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه”.
هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌كیش به بێ ئاگاداریی ئێمه و بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، سیفه‌تی فه‌رمیبوون وه‌رناگرێت و نوێنه‌رایه‌تی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات. بۆیه ئێمه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ر جۆره به‌یاننامه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به ئاگاداریی ئێمه نه‌بێت و پێشتر له راستی و دروستییه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بین، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆش، ته‌عبیر له رای فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات.
سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه
4/3/2021