لەكاتی كاركردنی لە ڕێگای كەلار-سلێمانی كرێكارێك گیانیلەدەستدا

یەكێك لەو ئامێرانەی لە ڕێگاكەدا خراوەتەكار

كرێكارێك لەكاتی قیرتاوكردنی ڕێگای كەلار-سلێمانی دەكەوێتە ژێر یەكێك لەو ئامێرانەی لە پرۆژەكەدا كاردەكات و گیانیلەدەستدا.

کاتژمێر 6:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرێکارێك لەکاتی قیرتاوکردنی ڕێگای کەلار بۆ سلێمانی لە نزیک ناحیەی باوەنور دەکەوێتە ژێر ئامێری حادیلە (ڕۆڵە) و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.

قوربانییەكە ناوی دانا عومەر-ە لەدایکبووی 1983 و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.

موقەدەم عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەوتەی شۆفێر و شایەتحاڵەکان کرێکارەکە بەمەبەستی پشودان لە سێبەری عادیلەکە پاڵکەوتووە، شۆفێرەکەش بەگی کردوە و کرێکارەکەی شێلاوە.

وتیشی، “شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە رووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە گەڕەكی شەهیدانی سەرچناری…
Total
0
Share