پیکێ دووبارە تووشی پێکان بووەتەوە !

جێرارد پیکێ بەهۆی پێکانەوە ڕەنگە جارێکی دیکە دووربکەوێتەوە

بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە، جێرارد پیکێ جارێکی دیکە دووچاری پێکان هاتووە و ڕەنگە بۆ ماوەیەک لە یاریکردن داببڕێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ستافی پزیشکی یانەی بەرشلۆنە، پیکێ لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی ئیشبیلیە جارێکی دیکە لە بەستەرەکانی بەشی ناوەوەی ئەژنۆی ڕاستی دووچاری سوڕاندن بووە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک وادەی دوورکەوتنەوەیان دیارینەکردووە.

پێکانی پیکێ نوێ نییە، دووەمجارە لەم وەرزەدا لە ئەژنۆی ڕاستی تووشی پێکان دەبێت، پێشتر ماوەی سێ مانگ لە یاریکردن دابڕا و دوای ئەوەی وادەی چارەسەری تێپەڕاند، پزیشکانی یانە کەتەلۆنیەکە ڕێگەیان پێدا بگەڕێتەوە، بەڵام وا دیارە کێشەیەک لە چارەسەرە سەرەتاییەکانیدا هەبووە.

جێرارد پیکێ و ڕۆناڵد کومان لە کۆتایی یاری نێوان بەرشلۆنە و ئیشبیلیە

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پێکانی پیکێ ئاسایی نییە و ماوەیەک لە یاریکردن دووریدەخاتەوە، بێگومان دوورکەوتنەوەی بەرگریکارەکە لێدانێکی نوێیە لە خەونەکانی کومان.

عوسمان دیمبیلی فەرەنسی یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی یانەی بەرشلۆنە کە دووچاری پێکان هاتوون و ئەو یاریزانەش ئەگەری دوورکەوتنەوە هەیە.

بابەتی پێشتر

توركیا.. تاوانەكانی كوشتنی ژنان دەكرێتە خۆكوژی سەرەڕای بوونی بەڵگە

بابەتی دواتر

تورکیا دەیەوێت لە هەرێمی کوردستانەوە کەنداو بە ئەوروپاوە ببەستێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share