پۆگبا پێنج هەفتە دووردەكەوێتەوە

پۆگبای فەرەنسی ڕەتیكردەوە نەشتەرگەریی بۆ پێكانەكەی بكات و بڕیاریداوە بە چارەسەری سروشتی خۆی چاك بكاتەوە.

پێش دەستپێكردنی وەرزی نوێ، پۆگبا توشی پێكانێكی گەورە هات و تیمی پزیشكی یۆڤانتۆسیش شێوازی چارەسەركردنەكەیان خستەوە دەست پۆگبا خۆی.

ئەگەر نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی ئەنجامبدات، لانی كەم پۆگبا پێویستی بە سێ بۆ چوار مانگی تر هەیە بگەڕێتەوە.

پۆگبا چارەسەركردنی سروشتی بۆ چاكبونەوە لە پێكانەكەی هەڵبژارد كە ئەمیش لانی كەم پێنج هەفتە لە یاریكردن دووریدەخاتەوە.

ئەمە جگە لەوەی مەترسی ئەوەشی لەسەر دەكرێت جارێكی تر توشی هەمان پێكان ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکار چییه‌؟ ئالڤێس په‌یوه‌ندی به‌ ڕاهێنانه‌کانی ساوپاولۆوه‌ ناکاته‌وه‌

ئه‌ستێره‌ی ناوداری به‌رازیل و پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، دانی ئالڤێس په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ساوپاولۆی به‌رازیلی پچڕاندووه‌ و ئاماده‌نییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌…
Total
0
Share