پێرێز و لاپۆرتا لەبارەی هالاندەوە خۆیان یەکلاییکردووەتەوە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵ بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێی فەرەنسی دەدات، بەڵام هیچ پلانێکیان نییە بچنە ناو هاوکێشەی ئێرلینگ هالاندەوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، سەرنجی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 لەسەر کیلیان مباپێی فەرەنسی دەبێت، خەونی ئەوەیە ئاسکە فەرەنسییەکە لەگەڵ کەریم بنزیمەی هاونیشتیمانی و ڤینیسیۆز جونیۆر لەیەک پێکهاتەدا کۆبکاتەوە، بەهیچ شێوەیەکیش نیازییان نییە دەستبەرداری کەریم بنزیمەی گۆڵکاری یانەکەیان بن.

لە ڕۆشنایی ئەم زانیارییەوە، سەرچاوەکە نووسیویەتی، ئێرلینگ هالاند بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامانج نییە، بەڵکو مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە زیاتر لە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە نزیکبووەتەوە، ناوبراو دەزانێت یانەی شاهانە هەوڵ بۆ ئەو یاریزانە نادات و لە یانەی بەرشلۆنە دەتوانن باشتر ئامانجەکانیان بپێکن، چونکە یانەکە پێویستی بە هێرشبەرێکی سەرەڕمی گەورەیە.

ڕۆژنامەی سپۆرتیش لەسەر هەمان بابەت ئاشکرایکردووە، فلۆرنتینۆ پێرێز و میگێل ئەنخێل سانجێز، سەرۆک و بەڕێوەبەری کارگێڕیی ڕیاڵ مەدرید هەوڵدەدەن لە میرکاتۆی 2022 هالاند لە بارسا دووربخەنەوە، لەڕێگەی پێشکەشکردنی گرێبەستی وەهمی، یاخود نزیکردنەوەی لە یانەکانی مان سیتی و پاریس سانجێرمان تاوەکو یانە کەتەلۆنییەکە نەتوانێت سوودمەندبێت لە تواناکانی، لەو ڕێگەیەشەوە مەدریدییەکان دەرفەتیان بۆ دروستدەبێت لە هاوینی 2023 هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.

بابەتی پێشتر

سبەینێ مووچەی وەزارەتێك و چەند دەستەیەك دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

فوئاد حسێن: چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەرانین لە لیتوانیاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین لێدوانی مێسی

مێسی دەڵێت ئاهەنگێکی نمونەییمان بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیال گێڕاوە و ستایشی ئاستی بەرزی مباپی هێرشبەری فەرەنسیشی کرد. دەشڵێت…
Total
0
Share