پلانی پێرێز ئاشکرابوو.. چۆن مباپێ و هالاند ڕاودەکات؟

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، خوازیارە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو سەردەمێکی نوێی گالاکتیکۆس لە مێژووی یانەکەیدا بنووسێتەوە.

لە ڕابردوودا توانی گالاکتیکۆسی یەکەم ئەنجامبدات و ڕۆنالدۆی دیاردە، فیگۆ، زێدان، بێکهام، کارلۆس و چەندینێکی دیکە لە یەک پێکهاتە کۆبکاتەوە، پاشان لە ساڵی 2009 گالاکتیکۆسی دووەمی ئەنجامدا و کریستیانۆ، کاکا، ئەلۆنسۆ، بنزیمە و چەند یاریزانێکی دیکەی کۆکردەوە.

گالاکتیکۆسی سێیەمی پێرێز لە هاوینی 2022 ڕوودەدات، کیلیان مباپێ، هالاند، پۆگبا یان ڕۆدیگێر لە پێکهاتەی کارلۆ ئەنچلۆتی کۆدەکاتەوە.

پارەی گواستنەوەکە لە کوێ دەهێنێت؟

بەپێی ئەو داتایانەی سەرچاوە نزیکەکانی ڕیاڵ مەدرید بڵاویانکردووەتەوە، پارەی کۆکردنەوەی پۆگبا و هالاند لەگەڵ ڤینیسیۆز و بنزیمە، بە ڕێگەیەکی یاسایی کۆدەکرێنەوە، کە ئەویش لە فرۆشتنی چەند یاریزانێکدا خۆی دەبینێتەوە.

بۆ کڕینی مباپێ، پۆگبا، ڕۆدیگێر، یانەی شاهانە هیچ بڕە پارەیەک بەکارناخات، بۆندەکانیان کۆتاییدێت و تەنها تێچووی مووچەکانیان تەرخاندەکرێت.

لە بەرامبەردا نرخی شکاندنی بۆندی هالاند 80 ملیۆن یورۆیە، ڕیاڵ مەدرید لەڕێگەی فرۆشتنی هازارد (40 ملیۆن یورۆ)، هەروەها مووچەی ساڵانەی کە 20 ملیۆن یورۆیە، نرخەکە دەگاتە 60 ملیۆن یورۆ، جگە لەوە بەهۆی نوێنەکردنەوەی بۆندی مارسێلۆ (14 ملیۆن مووچەی ساڵانە)، ئیسکۆ (12 ملیۆن مووچەی ساڵانە)، هەروەها گاریس بەیل (28 ملیۆن مووچەی ساڵانە)، بڕی 96 ملیۆنی دیکە پاشەکەوت دەکات.

لەم ڕێگەیەوە مووچەی 30 ملیۆن بۆ مباپێ، 18 بۆ پۆگبا، تەرخاندەکرێت، ئەگەر پێویستیش بکات 48 ملیۆنی دیکە لە فرۆشتنی بۆرخا مایوڕاڵ، ماریانۆ دیاز، کوبۆ، یاخود ڕۆدریگۆ بەدەستدەهێنن.

بابەتی پێشتر

پاریس سان جێرمان بارودۆخی پزیشکیی پێکراوەکانی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

کارەبای پێوەری زیرەک بۆ 30 ئەمپێر کەمکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share