ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لەماوەی ساڵێکدا زیاتر 100 ژن خۆیانکوشتووە

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی نزیکبوونەوە لە ڕۆژی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان ئاماری ساڵێکی خۆکوشتنی ژنانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لەو ماوەیەدا 108 ژن خۆیانکوشتووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ڕێکخراوەکە کە ئاماری خۆکوشتنی ژنانی لە مانگی ئازاری 2020 تاوەکو مانگی ئازاری 2021 تێدایە، لەو ماوەیەدا 108 ژن لە شار و ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیانکوشتووە.

لە ئامارەکەی ڕێکخراوی هەنگاودا ئاشکراکراوە، ” لە کۆی ئەو 108 کەسەی کە لەو ماوەیەدا خۆیان کوشتووە 30 کەسیان واتە %28ی کۆی حاڵەتەکان تەمەنیان خوار 18 ساڵ بووە هەروەها تەمەنی 10 کەسیشان خوار 15 ساڵ بووە”.

بەپێی ئامارەکە، زۆرترین ڕێژەی خۆکوشتن لە پارێزگای سنە تۆمارکراوە و کێشە خێزانی هۆکاری 81 حاڵەت بووە کە دەکاتە  %75ی حاڵەتەکان، چوار حاڵەتیشیان بەهۆی بەزۆر ناچارکردنیان بۆ هاوسەرگیری لەلایەن خێزانەکانیانەوە خۆیانکوشتووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری کار: زیاتر لە 200 هەزار کرێکار بیمەی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس لە یەک حاڵەتدا دەتوانێت نازناوی سکۆدیتۆ لە چنگی ئینتەر دەربهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share