سوپای تورکیا لە باکوری کوردستانیش ئۆپەراسیۆنی دەستپێکردووە

لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێمدا، لە باکوری کوردستانیش لە پارێزگاکانی ماردین و شرناخ ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەکان ئۆپەراسیۆنەکە چەند ڕۆژێکە لە ناوچەکانی ئۆمرەلی و میدیات لە ماردین و ناوچەی ئیدیلی لە شرناخ دەستیپێکردووە.

سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنەکەی دژی لایەنگرانی پەکەکە لە باکوری کوردستان دەستپێکردووە و لە شرناخ لە گوندەکانی قالار و میدیهە سوپا جوڵەی پێکراوە.

لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەدا پارێزگای جولەمێرگیش لە ڕاگەیەندراوێکدا، لە ئەمڕۆوە تا کۆتای ئەم مانگە هەموو گردبوونەوە و خۆپیشاندان و چالاکییەکی قەدەغەکردووە.

قەدەغەی خۆپیشاندان یان گردبوونەوە لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە جولەمێرگ دەستیپێکردووە و ماوەی 15 ڕۆژ بووە، بەڵام دواتر کرایە مانگێک.

سوپای تورکیا جگە لە باکور و باشوری کوردستان، لە ڕۆژائاوای کوردستانیش بەردەوامە لە بۆردومانکردنی گوندە کوردنیشنەکان، پێشتر هەسەدە لەبارەی بەردەوامی بۆردومانەکەوە هۆشداری دابووە وڵاتانی جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لەناو سەنتەری شار بوەستێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان (تەنانەت ئەوانەشی کە کۆدیان بۆ کراوە) دەکەینەوە، کە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی KMCA: ریکلام بۆ بەرهەمێکی ساختە دەکرێت کە مەترسیی گەورە بۆ بەکارهێنەر دروستدەکات و خۆتانی لێ بەدووربگرن

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی KMCA ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان…
Total
0
Share