جێگری بەڕێوەبەری سۆمۆ: پێویستمان بە نەوتی هەرێمی کوردستانە

جێگری بەڕێوەبەری سۆمۆ رایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوامی دەبێت و پێویستیان پێیەتی

حەمدی شەنگالی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی هەرێم بەردەوامە و رۆژانە رێژەکەی لە زیادبووندایە، بە هیواین بگاتە 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کێشەیەکمان نەماوە، 50 هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆیی دەدەینە هەرێم.

ئاشکراشیکرد، رێککەوتنەکە خۆی تا 31 ی 12 یە، بەڵام هەناردەی نەوت بەردەوام دەبێت، چونکە پێویستمان پێیەتی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆڵەتدان بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی نیشتەجێبوون راگیرا

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم راگرتنی مۆڵەتپێدانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی راگەیاند. دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی رێکخستنەوەی کەرتی نیشتەجێبوون…
Total
0
Share