كەشناسیی هەرێم ئەگەری تەرزە بارین هەیە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكان بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، ئەگەری تەرزە بارین هەیە.

بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئازار پێشبینییەكانی دەربارەی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی كوردستانی بڵاوكردەوە و دەڵێت، کاریگەرى بارانبارینى ئەم چەند ڕۆژە بۆ ئەمڕۆ و سبەى تا کاتەکانى دواى نیوەڕۆ بەردەوامى دەبێت لەدواى نیوەڕۆ بارانبارین لە زۆربەى ناوچەکان تاڕادەیەک کۆتایى دێت.

دەشڵێت، سبەى پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات، لەگەڵ بارانبارینیش سبەى لە هەندێك ناوچە ئەگەرى تەرزیبارین هەیە.

دوێنێش كەشناسیی هەرێم ئاشكرایكرد، پێشبینى دەکرێ سبەى لە بەرەبەیانەوە لە ناوچەکانى ڕۆژئاوای هەرێم و سنوورى پارێزگای دهۆک و هەولێر بەشێوەی بچڕ بچڕ نمە باران و بارانى مامناوەند دەستپێبکات.

وتیشی، لە دوای نیوەڕۆوە مەودای بارانبارینەکە زیاتر دەبێت، بەشێوەى بچڕ بچڕ زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە بە تایبەت شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى ڕێژەی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت و لە هەندێ ناوچەى باشوور و دەوروبەرى پارێزگای سلێمانى هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت.

كەشناسی ڕونیشیكردوەتەوە، خێرایی با چالاک دەبێت (20-30)کم/س و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

پێشبینیش دەکرێت ئەم شەپۆلە تا نیوەڕۆی ڕۆژى هەینى بەردەوام بێت، وەك ئەوەی كەشناسیی هەرێم بڵاویكردوەتەوە.

پێشبینی كەشوهەوای شارەكان:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانی: بنبڕكردنی به‌ڵای توندوتیژیی دژی ژنان پێویستی به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانە

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، “پێویسته‌ ڕێگربین له ‌توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ژنان و بنبڕكردنی پێویستی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە

شاندی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبوونه‌وه،‌ له ‌كۆبوونه‌وه‌كەدا، “جه‌خت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان…
Total
0
Share