ئەنجومەنی نوێنەران سبەی دەنگ لەسەر یاسای دادگای فیدڕاڵی دەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە سبەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و یەكەم خاڵیشی تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی.

دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردەوە.

بەپێی بەرنامەی كار لە دانیشتنەكەدا هەشت پرۆژەیاسا دەنگدانیان لەسەر دەكرێت، كە دیارترینیان دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسایەكی دیكە ئەنجامدەدرێت.

دەربارەی پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی دوێنێ ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، هەندێك لە فراكسیۆنەكان داوای داڕشتنی یاسایەكی نوێ بۆ دادگاكە دەكەن، “بەڵام داڕشتنی یاساكە دەبێت بەپێی ماددەی 92ی دەستور دەبێت كە جەخت لەوەدەكاتەوە پەسەندكردنی پێویستە بە دوو لەسەر سێی دەنگدەران بێت، ئەمەش لەم كاتەدا لە ئەنجومەنی نوینەران زەحمەتە، چونكە ئەگەری سازان ئەستەمە”.

وتیشی، هەندێك لە فراكسیۆنەكان باس لەوەدەكەن كە “هەمواركردنەكە بە دەنگی زۆرینە بێت، لەكاتێكدا هەمواریش پێویستە بەپێی ئەحكامی ماددەی 92ی دەستور بێت كە ئەویش دەنگی دوو لەسەر سێیە”. ڕونیشیكردەوە، “وەك فراكسیۆنە كوردییەكان سووربووین لەسەر ئەوەی هەمواربێت یان داڕشتنی یاسایەكی نوێ پێویستە بەدەنگی دوو لەسەر سێ بێت و بۆ ئەوەش ڕای ئەو لایەنانەمان ڕەتكردەوە كە باسیان لە دەنگی زۆرینە بۆ تێپەڕاندنی دەكردەوە بەبیانوی ئەوەی هەموارەكە بۆ پڕكردنەوەی نیسابی دادگاكەیە”.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە دووەم شەڕی ئەهلی لە عێراق دەدرێت

بابەتی دواتر

بێرنڵی 1-1 لیستەر سیتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێك پشوو راگەیەندرا

بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە، عێراق پشووی فەرمیی راگەیاند. لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی سێشەممەی داهاتوو 21ـی ئازاری…
Total
0
Share