عەلی زەیدی بۆ وەزیرەکانی کابینەکەی: هیچ بەڕێوەبەر و بریکارێکی گەندەڵ لەژێر باڵی خۆتان حەشارنەدەن

لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە شەوی ڕابردوو (سێشەممە، 21ـی تەمموز) بەڕێوەچوو, سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕێنمایی وەزیرەکانی کردووە کە هەر بەڕێوەبەرێکی گشتی و بریکارێکی وەزارەت گومانی گەندەڵیی لێبکرێت، ڕاستەوخۆ لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، بەپێچەوانەوە وەزیرەکە خۆی بەرپرسیار دەبێت.

لە بواری وزە، ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی بە کۆمپانیای سۆمۆ دا بۆ هاوردەکردنی گازوایل بۆ وەزارەتی کارەبا و بڕیاردراوە سەرجەم مۆلیدەکان لە پۆڕتاڵی نیشتمانیی ”ئور” تۆماربکرێن.

هاوکات بڕیاردرا 52.5 ملیار دینار بۆ ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن و 2400 پاس بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران بەکرێبگیرێت.

جگە لەوەش ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدراڵی و جێگرەکەی دا و دەستەی دەستپاکیی ڕاسپارد لێکۆڵینەوە لەو سەرپێچییانە بکات کە لە ڕاپۆرتی وردبینیدا باسکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: ئەنجامی سەرژمێری بۆ هەموارکردنەوەی رێڕەوی پلانێکی پێنج ساڵە بەکاردەهێنین

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری بەندە بە داتای سەرژمێریی دانیشتووان و ئەنجامەکانی سەرژمێرییش، بۆ هەمواركردنەوەی…
Total
0
Share