چەند چەكدارێك 90 ملیۆن دریناریان لە نووسینگەیەكی بەعقوبە دزی.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، “چەند چەكدارێك دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار هەڵیانكوتاوەتە سەر نووسینگەیەكی دابەشكردنی موچە لە باكووری خۆرئاوای بەعقوبە.”
ئاشكراشیكرد كە چەكدارەكان بە زەبری چەك و هەڕشەكردن لە خاوەنی نووسینگەكە، 90 ملیۆن دیناریان دزیوە و هەڵهاتوون بۆ شوێنێكی نادیار.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەكەی دیالە، هێزەكانی پۆلیس لە شارەكەدا بڵاوبوونەتەوە و هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان بەدوای دزەكاندا دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەكراون و زانیاری لەبارەیانەوە بەردەست نییە.
لە شارەكانی عێراقدا موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەڕێگەی نووسینگەكانەوە دابەش دەكرێن، بەڵام هەندێك جار ئەو نووسینگانە ڕوبەڕووی دزی دەبنەوە.