عێراق دووەم پیسترین وڵاتی جیهان و هەولێریش لە دەرەوەی شارە پاکەکانی جیهانە

بەپێی راپرسییەکی ساڵانەی جیهانی کە لەلایەن کۆمپانیایەکی سویسری کە ئامێری پاککەرەوەی هەوا دروست دەکات ئەنجامدراوە، بەپێی راپرسییەکە عێراق لە پلەی دووەم پیسترین وڵاتی جیهاندایە، هەروەها بەغدادی پایتەختی عێراق لە پلەی 13یەمدا بووە لەنێو شارەکانی جیهاندا، شاری هەولێریش لە دەرەوەی ئەو شارانەی جیهانە کە ژینگەیان پاکە.

IQAir  ئاستی کوالێتیی هەوا دەپێوێت لەسەر بنەمای چڕیی گەردیلەکانی هەوای زیانبەخش بۆ سییەکان کە بە PM2.5 ناسراون، راپرسییەکە ساڵانەیە لەلایەن توێژەران و رێکخراوە حکومییەکانەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان دانیپێدانراوە.

بەپێی داتاکانی IQAir، شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، پیسبوونی 34 مایکرۆگرام گەردیلەی PM2.5 لە هەر مەتر سێجایەکدا هەبووە، بەمەش کوالێتیی هەوای شاری هەولێر مامناوەندە و لەدەرەوەی رێزبەندیی شارە پاکەکانە.

لە ڕاپۆرتەکەدا کە لەلایەن IQAir ەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە “عێراق بە ژمارەی دانیشتووانی 43,533,592 ملیۆن کەس، لە پلەی دووەمی پیسترین وڵاتی جیهاندایە، بەو پێیەی کوالێتیی هەوا لە عێراق تێکچووە بە 80.1 مایکرۆگرام لە PM2.5 گەردیلە بۆ هەر مەتر سێجایەک لە کاتێکدا لە ساڵی 2021دا 49.7 بووە.

لەسەر ئاستی جیهان، چاد پلەی یەکەمی پیسترین وڵاتانی جیهانی گرتووە، بە 89.7 مایکرۆگرام گەردیلەی PM2.5 لە هەر مەتر سێجایەک هەوادا، پاکستان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا بە 70.9 مایکرۆگرام، بەحرەین پلەی چوارەمی بەدەستهێنا بە 66.6 مایکرۆگرام، دواتر بەنگلادیش بە 65.8 مایکرۆگرام پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.

بەپێی زانیارییەکانی IQAir، بەغدادی پایتەخت لە پلەی 13ی پیسترین شارەکانی جیهاندایە، بەهۆی ئەوەی کوالێتیی هەوای بەغدا بۆ 86.7 مایکرۆگرام گەردیلەی PM2.5 لە مەتر سێجادا زیادیکردووە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021دا 49.7 بوو

بابەتی پێشتر

محەمەد شیاع سودانی: پاڵپشتیی یەکگرتوویی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین

بابەتی دواتر

پلاسخارت: هەڵسەنگاندنمان بۆ حکومەتەکەی سودانی ئەرێنی بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share