چەند ڕاپۆرتێك: سێ لەسەر چواری پەنابەرە سورییەكان بەدەست نەخۆشی دەروونی ترسناكەوە دەناڵێنن

پەنابەرە سورییەكان بەدەست گرفتی دەرونییەوە دەناڵێنن

چەند ڕاپۆرتێكی تایبەت بە مافی مرۆڤ ئاشكرایدەكەن، سێ لەسەر چواری پەنابەرە سورییەكان بەدەست نەخۆشی دەروونی مەترسیدارەوە دەناڵێنن، پاش 10 ساڵ بەسەر هەڵایسانی جەنگی ناوخۆیی لە وڵاتەكەدا، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (گاردیان) بڵاویكردوەتەوە.

كۆمەڵەیەكی خێرخوازی بەریتانی داوای وەبەرهێنانی زیاتر لە خزمەتگوزاری تەندروستیی دەروونی ئاوارەبووان لە ژمارەیەك لە وڵاتاندا دەكات پاش بەدیكردنی نیشانەكانی پاش بەركەوتنی شۆك (PTSD) كە بەشێوەیەكی بەربڵاو لەمیانەی بەدواداچوونێكدا دەربارەی سورییە پەنابەرەكان بەدیكراوە.

هاوكات ڕێكخراوی بەهاناوەچوونی سوری دەڵێت، پەنابەر و ئاوارەكانی ناوخۆ بەهۆی ململانێكانەوە لەپێناو بەدەستهێنانی پشتیوانی دەناڵێنن.

توێژینەوەیەكی بنكۆڵكاری-ش كە 721 سوری گرتووەتەوە لەوانەی لە لوبنان و توركیا و ئیدلب لە باكووری ڕۆژئاوای سوریا دەژین ئاشكرایدەكات كە 84%یان واتە حەوت كەس لەكۆی 15یان نیشانەی پێكانی پاش شۆكیان هەبووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوی بەهاناوەچوون، تەنها 15%ی پەنابەرانی سوری لە لوبنان چارەسەری تەندروستی دەروونییان بۆ فەراهەمكراوە، لەكاتێكدا لە ئیدلب ئەو ژمارەیە لە 1% تێناپەڕێنێت.

هەڵایسانی جەنگی سوریا لە ساڵی 2011ەوە بووەتە هۆی دەربەدەربوونی 5.6 ملیۆن كەس، جگە لە ئاوارەبووانی 6.6 ملیۆن كەسی دیكە لە ناوخۆدا.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

گوڵاڵە.. ئەو داعشانەی شەوی ڕابردوو هێرشیانكرد بە ئاگری پێشمەرگە پێكراون

بابەتی دواتر

حەوت هۆکار وا دەکەن گواردیۆلا ڕاهێنەرێکی تۆقێنەر بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share