وەزارەتی تەندروستی: ئەمڕۆ هیچ مردنێک بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 27ی شوبات ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەوپێیەش 78 کەس توشبوون بەڵام هیچ کەسێک گیانیلەدەستنەداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، “لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 21 کەس لە هەولێر، 18 لە سلێمانی، 35 لە دهۆک و چوار کەسیش لە گەرمیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هیچ کەسێک لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە کۆرۆنا نەمردووە.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 108 هەزار و 717 کەس لە هەرێمی کوردستان توشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 103 هەزار و 431 کەس چاکبوونەتەوە و 3519 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ژنێكی شۆخ و شەنگە و ئیمپراتۆری مادەی هۆشبەری پاراستووە

بابەتی دواتر

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان: پێویستە پێنج ڕۆژنامەنوسەکە ئازادبکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share