وەزیری تەندروستی: کەمبوونەوەی کۆرۆنا بەمانای نەمانی ڤایرۆسەکە نییە

وەزیری تەندروستیی هەرێم داوا لە هاوڵاتیان دەکات زیاتر پابەندبن بە ڕێنماییەکانەوە و ڕایدەگەیەنێت کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی کرۆنا مانای نەمانی ڤایرۆسەکە نییە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم داتایەکی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەرێم نیشانداوە و دەشڵێت، ” بە خۆپاراستنمان کۆرۆنا زیاتر کۆنتڕۆڵ دەبێت و مردن کەمتر دەبێت”.

بەپێی ئەو داتایەی کە وەزیری تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکردووە تۆمارکردنی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا لەماوەی مانگ و نیوێکدا بە ڕێژەی لە ٪8 کەمی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ بەدوورنازانێت

بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ژمارەی توشبووان زیاتربێت، بەدڵنیاییەوە قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت. سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی…
Total
0
Share