سەرۆكی لەسەركارلادراوی میانمار بێسەروشوێنە

هەفتەی ڕابردوو بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوەتەوە

میدیا ناوخۆییەكان دەڵێن، سەرۆكی لەسەركارلادراوی میانمار بە بێسەروشوێنی ماوەتەوە، پاش ئەوەی لەلایەن سوپای وڵاتەوە بۆ شوێنێكی نەزانراو گوازراوەتەوە.

سایتی (میانمار ناو) لەسەر زاری بەرپرسانی حزبەكەی ئۆنگ سانگ سو كی (75 ساڵ) و سەرۆكی لەسەركارلادراو بڵاویكردەوە، لەدوای كودەتاكەی 1ی ئەم مانگە ئۆنگ لە نیشتەجێكردنی ناچارانەدابووە لە نایبیداو-ی پایتەخت، بەڵام دواتر بۆ شوێنێكی دیكە گوازراوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەكانی كۆڕبەندی نیشتیمانی لەپێناو دیموكراسیەت، پارتەكەی ئۆنگ، بەر لە شەش ڕۆژ سەرۆكی لەسەركارلادراو بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوەتەوە.

پاش تێپەڕینی زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتدا، ئەنجومەنی سەربازی میانمار سەركەوتوو نەبووە لە كۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتییە ڕۆژانەكان و مانگرتنی مەدەنیانە كە داوای پاشەكشە لە كودەتاكەی 1ی شوبات و ئازادكردنی سەرۆكی هەڵبژێردراوی وڵات دەكەن.

لەم هەفتەیەشدا ناڕەزایەتییەكان بۆ شار و شارۆچكەكانی دیكەی وڵات درێژەی كێشا.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق: لە چەند ڕۆژێکدا ڤاکسینی ئەسترازێنیکا دەگاتە دەستمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share