كفری: بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە سێ كەس كوژران

شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە شارۆچكەی كفری، كوژرانی سێ ئەندامی یەكێك لەو دوو بنەماڵەیەی لێكەوتەوە.

موقەدەم- عەلی قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا زانیاری لەبارەی ڕوداوەكەوە ئاشكراكرد و وتی، “بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە، سێ كەس لە كفری كوژراون.”

وتیشی، “شەڕەكە پەیوەندی بە كێشەی كۆمەڵایەتیی پێشتری نێوان دوو بنەماڵەكەوە هەبووە، ئەمشەو هەینی 26ی شوبات شەڕ لەنێوانیاندا سەریهەڵداوەتەوە و لایەنێكیان تەقەی كردووە و سێ كەسی لە لایەنی دووەم كوشتووە.”

ڕوونیشیكردەوە كە كوژراوەكان كوڕێك و باوكی و مامێكین لە ناو شارۆچكەی كفری-دا كوژراون و دوای تەقەكردنەكە، بكوژەكان هەڵهاتوون، “بۆیە تا ئێستا نازانرێت ئەوان برینداریان هەبێت یاخود نا.”

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانەكەیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتیشی، “هێزەكانی پۆلیس لە شوێنی ڕوداوەكەن و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: ڕەزامەندیمان بۆ وەرگرتنی دەرمان بۆ نەخۆشانی ڕۆماتیزم لە سنووری سلێمانی وەرگرت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پاش هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوام، ڕەزامەندیی ڕەسمیی وەرگیراوە بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی…
Total
0
Share