د. نەرمین مەعروف رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە بەغداد مووچەی مانگی شەش بۆ هەرێم دەنێرێت.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تا دوێنێ تەنها رێککارە ئیدارییەکانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی شەش مابوون، بۆیە رۆژی یەکشەممە ئەوانە تەواودەکرێن و نزیکەی 950 ملیار دینار دەکرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاردراوە پسپۆڕانی یاسا رێگەیەک بدۆزنەوە و تەفسیر و لێکدانەوەیەک بۆ ماددەی 29 ی ئیدارەی دارایی بکەن، ئەگەر ئەمە بکرێت ئەو کێشانەی کە ماون دەتوانین بڵێێن چارەسەردەکرێت”.