ئەمریکا چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی بۆردومان کرد

بەپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند بەیانی ئەمرۆ 26 ی شوبات فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا پێگەیەکی چەکدارانی نزیک لە ئێرانیان لە نێوان سوریا و عێراقدا بۆردومان کردووە و 17  ئەندامی چەکدارەکان کوژراوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە زاری ئەو بەرپرسە ئەمریکییەوە ئاشکرایکردووە، “لە کاتی هێرشەکەدا جۆبایدن، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاگادارکراوەتەوە و پاشان پێگەی گروپە چەکدارییەکان کراوەتە ئامانج”.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەو هێرشەدا 17 ئەندامی چەکدارەکان کوژراوە و چەک و پێداویستییەکانیشیان لەناوبراون.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پەنتاگۆن) لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە، “ئەم هێرشە ئاسمانیانە پەیامێکی ڕونە کە سەرۆک جۆبایدن بۆ بەرگری لە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەنگاو هەڵدەگرێت”.

بەپێی بەیانەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەو هێرشانەدا پێگەکانی چەکدارانی “حزبوڵا” و چەکدارانی “سەید الشهداء” کراونەتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسماعیل بەقائی: پرسی دانوستانەکانی ئەمڕۆ لە جنێڤ تەنیا پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆمە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، پرسی دانوستانەکانی ئەمڕۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ، تەنیا پیـ.ـتاندنی یـ.ـۆرانیۆم و…
Total
0
Share