پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایدەکات، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەتەوە و کۆمەڵێک داواکاریی دارایی و کارگێڕی سلێمانی و هەڵەبجەش پەسەندکراوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرانی دارایی و ئابوریی و پلاندانان و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە تایبەت بە بوارە کارگێڕیی و دارایی و پڕۆژەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆبونەوە”.
هەڤاڵ ئەبوبەکر نوسیویەتی، “لە کۆبونەوەکەدا بە ڕونیی و بە وردیی ڕاپۆرتی هاوبەشی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگا و یەکەکارگێڕییەکان و داواکارییە کارگێڕیی و دارایی و خزمەتگوزاریی و سەرمایەگوزاریی و پەرەپێدانەکانی هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگاکان تاوتوێکراوە و بەڵێنی حکومەتی لەبارەوە دراوە”.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەمو ئەو پێشنیازو داواکارییانەی لە ڕاپۆرتە هاوبەشەکاندا گەڵاڵەکرابون، لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکان پەسەندکران و بون بەبڕیار”.
بەپێی وتەكانی هەڤاڵ ئەبوبەكر، ئەو سێکتەرو بوارانەی لەم ڕاپۆرتانەدا بۆ ساڵی 2021 پەسەندکراون دەتوانن بەشی زۆری داخوازیی و پێداویستییە زۆر پێویستەکانی دامەزراوە دەوڵەتییەکان دابین بکەن بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی زیاتری هاوڵاتییان بکەن.