داقوق.. بۆمبێك لە پڕۆژەیەكی حكومیدا تەقییەوە و كەسێك كوژرا

لە گوندێكی داقوقی كەركوك، بۆمبێكی چێندراو لە پرۆژەیەكی حكومیدا دانراوە و بە كرێكارەكان و پۆلیسی پاراستنی پڕۆژەكەدا تەقیوەتەوە، بەو هۆیەوە كەسێك كوژراوە و 10 كەسی دیكەش بریندار بوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:10 کاتێک چەند کرێکارێک چوونەتە سەر کارەکەیان لە پڕۆژەیەکی حوکمی، بینویانە بۆمبێكی بۆمبڕێژکراو لە پڕۆژەكەدا دانراوە و دواتر تەقیوەتەوە.

تەقینەوەکە لە گوندی سوهێل لە سنوری قەزای داقوق ڕوویداوە و بەهۆیەوە 10 کەس بریندار بوون و کەسێک کوژراوە، لەناو بریندارەکاندا سێ پۆلیسی فیدراڵی هەن.

هۆکاری ئامادەبوونی پۆلیسی فیدراڵی لەشوێنی ڕووداوەکە ئەوەیە، ئەو پڕۆژەیەی کرێکارەکان کاریان تێدا کردووە، پڕۆژەیەکی حکومییە و پۆلیس ڕۆژانە پاسەوانی لە کرێکار و پڕۆژەکە دەکات، چونکە ناوچەکە بە ناوچەیەکی مەترسیدار دادەنرێت و جوڵەی چەکدارانی داعشی تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ھێزەکانی کۆماندۆ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی پەرلەمانتارێك و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاوە بڵاوكردەوە

ھێزەکانی کۆماندۆ، ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی پەرلەمانتارێك و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئامانجیان گێرەشێوێنی بووە”. دوێنێ ڕزگار محەمەد…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: گرێبەستی ئەلیکترۆنی دوای 60 رۆژ لە ئەنجامنەدانی مامەڵەکەی رۆژی 10 هەزار دینار سزای دارایی دەچێتەسەر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکەن، پێویستە لە ماوەی کەمتر لە 60 رۆژدا مامەڵەکانی تەواوبکەن…
Total
0
Share