ئاتالانتا – ڕیاڵ.. مێژوو بەرانبەر یانە ئیتاڵیەکان پاڵپشتی ڕیاڵ دەکات

ڕیاڵ مەدرید هەمیشە بەرانبەر یانە ئیتاڵیەکان بەهێز بووە و داتا و ژمارەکان پاڵپشتی دەکەن

سبەینێ، چوارشەممە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە جیویس ستادیەم یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرانبەر ئاتالانتا ئەنجامدەدات و مێژوو پاڵپشتی یانە ئیسپانیەکە دەکات.

بەپێی داتاکانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، لە کۆتا 11 ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی شاهانە بەرانبەر یانە ئیتاڵیەکان 10 بردنەوەی تۆمارکردووە، تەنها لە ڕوبەڕوبوونەوەی چارەکی کۆتایی وەرزی 2017/2018 بە ئەنجامی (3-1) بەرانبەر یوڤانتۆس دۆڕاندنی تۆمارکردووە، ئەم دۆڕاندنەش ڕێگری لە یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا نەکردووە لە گەیشتن بە قۆناغی نیوەی کۆتایی بەوپێیەی لە یاریی چوون بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام پێشەنگی گرتووە.

لۆس بلانکۆس لە پێنجی ئایاری 2015وە دۆڕاندنی بەرانبەر یانە ئیتاڵیەکان لە یاریگاکانی ئیتاڵیا تۆمارنەکردووە، لە قۆناغی نیوەی کۆتایی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک شکستیهێناوە، لە یاری گەڕانەوەشدا یەکسانبووە بە ئەنجامی گۆڵێک و ماڵئاوایی لە خولە ئەوروپییە ناودارەکە کردووە، ئەوەش کۆتا دەرکردنی یانەی شاهانە بووە بەرانبەر ئیتاڵیەکان.

ڕوبەڕوبوونەوەی سبەینێ یەکەمین یاری نێوان مێرەنگی و ئاتالانتا بێرگامۆی ئیتاڵییە، لەم قۆناغەی وەرزی ڕابردوو کوڕانی گاسپرینی بەسەر ڤالێنسیادا سەرکەوتوون، بەڵام زێدان هەوڵدەدات پاڵپشت بەو مێژووە درێژە بەسەرکەوتنەکانی بدات.

ڕیاڵ مەدرید کۆی گشتی 76 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان بەرانبەر یانەکانی ئیتاڵیا ئەنجامداوە، 39 بردنەوە و 11 یەکسانبوون و 26 دۆڕاندنی تۆمارکردووە، 122 گۆڵی تۆمارکردووە و 93 گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ ڕیمۆنتادای ڤیاڕیاڵی پووچەڵ کردەوە و گەیشتە فیناڵی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو سێشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان یانەکانی لیڤەرپوڵ و ڤیاڕیاڵ ئەنجام درا، لیڤەرپوڵ سەرکەوتنێکی گەورەی…
زیاتر ببینە

جۆرجینا ئاشکرایدەکات بۆچی کریستیانۆ هەرگیز گڵۆپی ماڵەکەی ناگۆڕێت

خۆشەویستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، جۆرجینا ڕۆدریگێز چەندین زانیاریی نەبیستراو لەبارەی یاریزانە ناودارەکەی مانچستەر یونایتدەوە ئاشکرادەکات. جۆرجینا لە چاوپێکەوتنێکدا بە…
Total
0
Share