(ڤیدیۆ) میلان لە لازیۆی بردەوە و بەشێوەیەکی کاتی دوو پلە سەرکەوت

ئەمڕۆ شەممە، کێبڕکێکانی خولی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانەی ئەی سی میلان سەرکەوتنێکی گەورە و گرنگی تۆمارکرد.

لە یاریگای “سان سیرۆ”، یانەی ئەی سی میلان یاریی هەفتەی (34)ی خولی ئیتاڵیای بەرامبەر لازیۆی دووەمی ڕیزبەندی ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “لۆمپاردی” لە خولەکەکانی 17، 29 لەلایەن ئیسماعیل بن ناسڕ و تیۆ هێرناندێزەوە تۆمارکران.

بەو بردنەوەیە، میلان ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 61 و بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی شەشەمەوە بۆ چوارەم سەرکەوت، لە بەرامبەردا یانەی لازیۆ بە (64) خاڵەوە لە پلەی دووەمدا مایەوە، بەڵام یوڤانتۆس چانسی ئەوەی دەبێت سبەینێ بە بردنەوە لە تۆرینۆ پلەی دووەم بگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەبارەی بەنزینی 450 دینارییەوە

بابەتی دواتر

بێگەرد تاڵەبانی: گلدانەوەی ئاو بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share