یاریزانانی بەرازیل هەڵوێستی خۆیان لەبارەی کۆپا ئەمریکاوە ڕاگەیاند

یاریزانانی هەڵبژاردەی بەرازیل ڕاگەیاندراوێکیان سەبارەت بە کۆپا ئەمریکای 2021 بڵاوکردەوە و ڕەتیدەکەنەوە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا بکەن.

یاریزانانی بەرازیل لە ڕاگەیاندراوەکەدا توڕەیی خۆیان بەرامبەر کاربەدەستانی حکومی و وەرزشیی وڵاتەکەیان نیشانداوە، دوای ئەوەی لەو بارودۆخە خراپەی وڵاتەکەدا ڕەزامەندییان نیشاندا کۆپا ئەمریکا لە وڵاتەکەیاندا ئەنجامبدرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، “ئێمە دژی سازکردنی کۆپا ئەمریکاین لە بەرازیل، بەڵام هەرگیز ناڵێین ئامادەنین بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی یاریبکەین، ئەویش لەبەر چەند هۆکارێکی جیاوازی مرۆیی و پیشەیی، دووپاتیشیدەکەینەوە، هەرگیز بەو شێوازە قایلنین کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باکوور پاڵەوانێتیەکە ڕێکدەخات”.

هەروەها ڕایانگەیاندووە، ” ئێمە لەوە تێدەگەین کە پڕۆفیشناڵی بواری وەرزشین، لەهەر کوێیەک بین، لە بەرازیل یان چیلی، ئەرکێک لەسەر شانمان دەبێت، پابەندین بە درێسی زەردی مێژووییەوە، هەر منداڵێکی بەرازیلی لەدایکدەبێت وەک هاندەری سیلیساو دێتە ژیانەوە، بۆیە دەمانەوێت بزانن ئێمە هەرگیز نەمانویستووە بمانخزێننە نێو بوارە سیاسییەکانەوە”.

لە کۆتاییشدا نوسیویانە، “ئێمە لەگەڵ 200 ملیۆن هاندەر ئەم نامەیەمان نوسیوە تاوەکو بۆچوونی خۆمان ئاشکرابکەین، تاوەکو درک بە گرنگیی پێگە و هەڵوێستمان بکەن، لە داهاتووشدا چاودێری هەموو ئەو زانیارییانە دەکەین کە لەبارەی کۆپا ئەمریکاوە بڵاودەکرێنەوە، ئێمە پابەندین بە بۆچوونەکانمانەوە و بە بیروڕای جیاوازەوە، بەهۆکاری مرۆیی بێت یاخود پیشەیی، دووپاتیدەکەینەوە لە ڕەفتاری کۆنیبوڵ ڕازی نین لە بابەتی ڕیکخستنی پاڵەوانێتیی کۆپا ئەمریکا”.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار 150 هەزار دیناری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

نرخی نەوت چووە سەروو 72.50 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیوکاسڵ بە قەرز ئۆبامیانگی دەوێت

بەڕێوەبەرانی یانەی نیوکاسڵ بۆ گواستنەوەی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ پەیوەندییان بە یانەی ئارسیناڵەوە کردووە، جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێککەوتنێکەوە. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share