داعش و سوپای عێراق لە باكووری بەغداد لە شەڕدان

فۆتۆ: AP

لە باكووری بەغداد، چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر چەند خاڵێكی سەربە سوپای عێراق.

میدیا عەرەبی و عێراقییەكان ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات، ئاشكرایانكردووە، ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشیان كردە سەر چەند خاڵێكی سەربە سوپای عێراق.

ئاماژە بەوەشكراوە، شوێنی ڕوبەڕوبوونەوەكە لە قەزای تارمیەیە لە باكووری بەغداد، چەند کاتژمێرێکیش شەڕ لەنێوان چەكدارانی داعش و سوپای عێراق بەدەوامی هەبوو.

ئەو هێرشانەش لەكاتێكدان، كە سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەكانی وڵاتەكە زنجیرەیەك ئۆپراسیۆنیان بۆ پاككردنەوەی عێراق لە داعش دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا، كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە كە لەم مانگەوە كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم…
Total
0
Share