سامانە ئاوییەکان: لە چەند مانگی داهاتوودا قەیرانی ئاوی عێراق کۆتایی دێت

وەزیری سامانە ئاوییەکان پێشبینیی دەکات کە بارانبارینی وەرزی داهاتوو ئەگەر بە رێژەیەکی باش بێت، یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانی ئاوەی ئێستا عێراقی گرتووەتەوە.

بەپێی وتەی عەون دیاب وەزیری سامانە ئاوییەکانی عێراق کە بە رۆژنامەی فەرمی راگەیاندووە، “بارانبارینی وەرزی داهاتوو کە پێشبینی دەکرێت بە رێژەیەکی باشبێت رۆڵی دەبێت لە تێپەڕاندنی قەیرانی کەمئاوی لە عێراق کە چوار ساڵە بەردەوامە”.

باسی لەوەشکردووە کە سەردانەکەی پێشووی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تورکیا چەند مانگێک پێش ئێستا ئەرێنی بووە و هۆکاربووە لە زیادبوونی یەدەگی ئاو لە حەوت بۆ 11 ملیار مەتر سێجا.

بابەتی پێشتر

کاتی نمایشکردنی مۆبایلی Iphone 15 ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: چارەکێکی دانیشتووانی جیهان تووشی کەمخوێنی بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share