هەولێر.. خوێندکارێک مامۆستاکەی دایە بەرچەقۆ

لە خوێندنگەیەکی شاری هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات خوێدنکارێک چەن چەقۆیەکی لە مامۆستاکەی داوە و برینداری کردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر، ئەیوب عەلی وەرتی ڕایگەیاند کە مامۆستایەک کە یاریدەدەری بەڕێوەبەری خوێندنگەکە بووە لەلایەن خوێندکارەکەیەوە چەند چەقۆیەکی لێدراوە و بەڵام مامۆستاکە لەژیاندا ماوە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

ڕووداوەکە لە خوێندنگەیەکی گەڕەکی هەولێری نوێ بەناوی خوێندنگەی زۆزک ڕوویداوە تاوەکو ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەسەر ڕووداوەکە ئاشکرا نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی راگەیاند کە ئاگریان لە پووش و پاوەن بەردابوو

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، چوار تۆمەتباری سوتاندنی پوش و پاوانی ناوچەکانی وێڵەیەر، بەکرەجۆ، دێکۆن دەستگیرکراون. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی…
Total
0
Share