پۆلیسی سلێمانی: 10 کۆچبەری نایاسایی لە سەیدسادق دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، 10 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، دوای گەیشتنی زانیاری بۆ دەست هێزەکانی پۆلیس کە 10 کۆچبەری نایاسایی بەڕەگەزنامە ئەفغانی هاتونەتە سنوری قەزای سەیدسادق، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق توانیان سەرجەمیان دەستگیربکەن.

لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا کۆچبەرەکان دانیان بەوەداناوە کە بەنایاسایی لەئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بەنیازبوون بچنە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.

لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 39 لەیاسای نشینگە راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر: هەوڵدەدەین لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە مامۆستایانی وانەبێژ ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share