کارەبای سلێمانی دەخرێتە سەر سیستمی GIS

بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستى ئاسانكارى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد له‌سەر‌ تۆڕه‌كانى كاره‌باى پارێزگاى سلێمانى سیستمی کارپێکردنی GIS کارادەکرێت.

ئەم سیستمە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و داتای وردە لە جوگرافیایەکی دیاریکراودا لە ڕێگەی بەرنامەیەک بەناوی Arc GIS کاری پێدەکرێت و زانیاری ورد دەداتە بەڕێوبەرانی شوێنەکە تا بتوانن باشتر کۆنترۆڵی کارەکەیان بکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” له‌ رێگه‌ى به‌رنامه‌یه‌كه‌وه‌، سه‌رجه‌م تۆڕه‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌باى ناوشارى سلێمانى ده‌خرێتە سه‌ر(GIS) و له‌سیمینارێكیشدا ورده‌كارییه‌كه‌ى ده‌خرێته‌ڕوو تا بتوانرێت باشتر سود لەو سیستمە وەربگیرێت”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ 22 ی شوبات، “سیمینارێك له‌سه‌ر به‌ (GIS)كردنى داتا و زانیاری فیده‌ره‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌باى (11 KV)  ناو شارى سلێمانى له‌ رێگه‌ى به‌رنامه‌ى(Arc GIS) پێشكه‌شکراوە، كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت زانیارى وورد له‌ فیده‌ره‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌با كۆبكرێته‌وه‌ و له‌ زۆر بواردا سودى لێوه‌ربگیرێت”.

ماوەی نزیکەی سالێکە کارەبای سلێمانی سیستمێکی دیکەی بۆ کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی لۆد لەسەر تۆڕەکان دەستپێکردووە بەناوی “پێوەری زیرەک” بڕیارە لەکاتی کارپێکردنی تەواوەتی کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبا و کەمکردنەوەی لۆد بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسماعیل گەڵاڵی: وەک هاوڵاتییەک ئەگەر بانکەکانی عێراق بێنە سلێمانی بێبەرامبەر دوو بینام هەیە پێیاندەدەم

ئەندامێکی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و وەک هاوڵاتییەک ئەگەر بانکە حکومییەکانی عێراق بیانەوێت بێنە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی چارەسەركردنی ئاشتییانەی ئەو كێشانەیە كە بوونەتە بەربەست لەبەردەم سەقامگیریی ناوچەكەدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی…
Total
0
Share