راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، وەزارەتی بەرگریی عێراق هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێک بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “بەروای 3ی ئاداری 2025، وەزارەتی بەرگریی عێراق- کۆلێژی سەربازی، لە ئاگادارییەکدا، ئاماژەی بەوەکردووە کە هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی 89ی تەئهیلی بۆ هەڵگرانی بروانامەی بەکالۆریۆس”.

دەشڵێت، “هەرکەسێک کە ئارەزوی بەشداریکردنی هەیە، دەتوانێت لەڕێگەی لینکی فۆرمی تایبەتەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ داواکاری پێشکەشبکات، کە له ئەمڕۆ 4ی ئادار دەستپێدەکات تاکو 7ی ئاداری 2025”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، بۆ زانیاریی زیاتر، سەردانی ماڵپەری فەرمیی وەزارەتی بەرگریی عێراق و وێبسایت و پلاتفۆرمی حکومیی “ئوور” بکەن، لە رێگەی پەیجی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share