چین ئیدارەکەی ترەمپ بە زیادکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات تۆمەتبار دەکات

وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ بەرپرسیارە لە زیاترکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات و داوادەکات پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوانیان بدرێت.

وانگ یی، لە لێدوانێکیدا لە کۆڕبەندی پەکیندا ڕایگەیاند، “لەبارەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر هەردوولا پێویستە گرنگی بە کاروبارەکانی ناوخۆی وڵاتەکانمان بدین هاوشانی کارکردن و هەماهەنگیی پێکەوە لەپێناو بەرژەوەندی هاوبەشی سەرجەم مرۆڤایەتی”.

وەزیری دەرەوەی چین وتی، هۆکاری زیادبوونی ناکۆکییەکانی پێشووی نێوان ئەمریکا و چین دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێکارانەی ئیدارەی پێشووی ئەمریکا جێبەجێیکرد بۆ پەراوێزخستن و دابڕینی چین.

باسیلەوەکرد کە دیموکراتەکان پێویستە سوربن لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا و ڕاشیگەیاند، “وڵاتەکەمان هەمیشە پەیوەستبووە بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ”.

جەختیشیکردەوە، “ئێمە هەوڵی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەدەین و ڕوبەڕووبوونەوە و ناکۆکیمان ناوێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، چین هەموو کاتێک داوای هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی دەکات لەسەر بنەمای براوە – براوە.

ڕایگەیاند کە چین هیچ کاتێک هەوڵی نەداوە دەستوەردان بکات لەکاروباری ناوخۆی ئەمریکا و نامانەوێت تەحەدای ئەمریکا بکەین یان پێگەکەیان بگرین و جێگەی ئەوان بگرینەوە.

بابەتی پێشتر

گەشتی تەواوی فڕۆکەکانی بوینگ 777 ڕادەگیرێت

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share