بەم ڕێنماییانە خۆت لە نەخۆشیی شەکرە بەدوور بگرە

خۆراک سەرچاوەی تەندروستی و زۆربەی نەخۆشییەکانیشە، چونکە ئەوەی دەیخۆین ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر تەندروستیمان دەبێت و ڕەنگیشە ئەگەری توشبوونمان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاتر بکات، وەک جۆری دووەمی شەکرە، کە بەهۆی شێوازی خواردنی پڕ لە چەوری و کاربۆهیدرات، بووەتە نەخۆشییەکی بەربڵاو.

پسپۆڕانی تەندروستی ڕێنمایی دەدەن وەرگرتنی ڕیشاڵەکان زیاد بکرێت، کە یارمەتیدەرن بۆ ڕێکخستنی شەکری ناو خوێن و ئاسانکردنی هەرس، ئەم ڕیشاڵانە لە شیلک و گێزەر و سێو و مۆزدا هەن.

بەپێی هه‌واڵێكى ماڵپەڕی “تایمز ناو نیوز”، باشتر وایە مرۆڤ خۆی لە گۆشتی سوور بەدوور بگرێت و زیاتر پشت بە مریشک ببەستێت، بە تایبەتییش ئەو پارچانەی مریشک کە ڕێژەیەکی کەمتر چەورییان تێدایە، وەک سنگەکەی.

هەروەها باشتر وایە سەرنج بخرێتە سەر کوالیتیی خۆراک، نەک چەندێتییەکەی، واتا گرنگ ئەو ماددە خۆراکییانەن کە لە ژەمێکدا هەن، نەک ئەوەی ژەمەکە چەندێک تێرت دەکات. ڕەنگە یەکێک ژەمێکی پڕ لە خۆراکی درووستکراو لە گەنم و هەویر بخوات، بەڵام ئەم ژەمە تەنیا کاربۆهیدرات بە جەستەی دەبەخشێت، لە کاتێکدا کە مرۆڤ زیاتر پێویستی بە پڕۆتینە.

خۆراک کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چەوریی ناو خوێن هەیە، لەڕێی ئەوەوە کە بە “پێوەری شەکری گلایسیمی” ناسراوە، ئەمەش ڕێژەکەی لە هەندێک خۆراکی وەک نۆک و جۆ و فاسۆلیادا کەمە.

هەروەها ڕێنماییەکی دیکە، بریتییە لە وەرگرتنی چەورییە تەندرووستەکان، کە لە ماسی و ئەڤۆکادۆ و چەرەسدا هەن، لە کاتێکدا پێویستە خەڵکی خۆیان بەدوور بگرن لەو چەورییە ناتەندرووستانەی لە خواردنە سوورەوەکراوەکاندا هەن.

بابەتی پێشتر

سبه‌ى مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌ت و لیوا هاوبه‌شه‌كان دابه‌شده‌كرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) کریستیانۆ به‌ "هاتریک" یونایتدی له‌دۆڕاندن ڕزگارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share