ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ئەفریقییەکانە

نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 31ی ئابی بە رۆژی جیهانیی ئەو کەسانە دیارییکردووە کە بە رەچەڵەک ئەفریقین.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، دیاریکردنی ئەم رۆژە  بۆ خەڵکی بە رەچەڵەک ئەفریقی، پاڵنەرێکی جیهانییە بۆ یەکسانی، دانپێدانان، دادپەروەری و گەشەسەندن.

دەشڵێت، رۆژە نێودەوڵەتییەکان بەها هاوبەشەکانی کۆمەڵگەکان بەرجەستە دەکەن، هەموو مرۆڤەکان بە ئازادی و یەکسان لە کەرامەت و مافەکاندا لەدایکدەبن و توانای ئەوەیان هەیە کە بەشداری لە خۆشگوزەرانی کۆمەڵگەکانیاندا بکەن.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەش دەڵێت، هەر باوەڕێک کە بانگەشەی باڵادەستیی رەگەزێک بەسەر رەگەزێکی دیکەدا بکات، لەڕووی زانستییەوە درۆیە، لەڕووی ئەخلاقییەوە سەرزەنشت دەکرێت، لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە ناڕەوا و مەترسیدارە، دەبێت رەتبکرێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا: رێوشوێنەکانی سنووردارکردنی کۆچبەری هێشتا لەژێر پێداچوونەوەدان

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات، هێشتا پێداچوونەوە بە ڕێوشوێنەکانی سنووردارکردنی کۆچبەری بەردەوامە. جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا،…
Total
0
Share