مێسی 37ی کرد بە 38

مێسی بەرانبەر قادیش دواجار گۆڵێکی تۆمارکرد

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە بەرانبەر قادیش توانی گۆڵێک تۆماربکات، بەو گۆڵەش ڕیکۆردێکی ناوازەی تۆمارکرد.

بەپێی داتاکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، لیۆ تاوەکو ئێستا سێجار بەرانبەر یانەی قادیش یاریکردووە، لە دوو ڕوبوڕوبوونەوەی سەرەتا گۆڵی تۆمارنەکردووە، بەڵام ئەمڕۆ، یەکشەممە توانی بە لێدانێکی سزا ئەو بەربەستە ببڕێت.

بە تۆمارکردنی گۆڵ بەرانبەر قادیش، ژمارەی ئەو یانانەی زیادکرد کە گۆڵی لەسەر تۆمارکردوون لە 37 یانەوە بۆ 38، لەکۆی 40 یانەش لە ئیسپانیا کە ڕوبەڕویان بووەتەوە گۆڵی لە 38 یانەیان کردووە تەنها یانەکانی خیرێز و مۆرسیا نەبێت، لە کاتێکدا دووجار بەرانبەر ئەو دوو یانەیە یاریکردووە.

https://streamable.com/ztvk60

بە درێژایی مێژووی “پوڵگا” نەیتوانیوە گۆڵ لەسەر نۆ یانەی ڕکابەر تۆماربکات (ئەو یانانەی بەرانبەریان یاریکردووە)، ئەوانیش یانەکانی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، ڕۆبن کازانی ڕووسی، ئودینێزی ئیتاڵی، بەنفیکای پۆرتوگالین لە خولی یانە پاڵەوانەکان، هەروەها یانەکانی خیرێز و مۆرسیا لە خولی ئیسپانیا.

لە جامی شای ئیسپانیا بەرانبەر یانەی گرامانێت و یانەی سەدی قەتەریش لە جامی جیهانی یانەکان، جگە لەم یانانە گۆڵی بەرانبەر سەرجەم ئەو یانانە تۆمارکردووە کە ڕوبەڕویان بووەتەوە.

بابەتی پێشتر

توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

کۆمپانیای فایزەر نهێنییەکی ڤاکسینەکەی ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگرەوەی هالاند لە دۆرتمۆندە

بەهرەداری ئەڵمانی یانەی ڕێدبوڵ سالزبۆرگ، کەریم ئادیمی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی سەردانی شاری دۆرتمۆندی کردووە. تۆڕی “سکای سپۆرت…
زیاتر ببینە

ڕاداری مەدرید لەسەر لیڤەرپوڵە

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاودێری ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی بەڕازیلی دەکەن، پێیانوایە دەتوانێت لە مەدرید ئەسپی خۆی تاوبدات. فێرمینۆ لە…
Total
0
Share