ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە بۆ مانچستەر یونایتد

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی گەڕایەوە بۆ ڕیزەكانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی.

ڕۆناڵدۆ پێشتر لە لیشبۆنە كاتە پشووەكانی بەسەر دەبرد و لە دوو كامپی مەشق و ڕاهێنانی یانە ئینگلیزییەكە بێ بەش بوو.

خواستی ڕۆناڵدۆ یەكلایی كردنەوەی داهاتووی خۆی بوو پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ مانچستەر یونایتد.

بڕیارە ئەمڕۆ لە نزیكەوە چاوی بە ئیدارە و بەرپرسانی مانچستەر یونایتد بكەوێت تا داهاتووی یەكلایی بكاتەوە.

ئیدارەی مانچستەریونایتد لەسەر هەڵوێستی خۆییەتی و بەهیچ شێوەیەك بەنیازی فرۆشتنی نین، یاریزانە پورتوگالییەكەش دەیەوێت پەیوەندی بە یەكێك لە یانە بەهێزەكانی ئەوروپاوە بكات تا لە ڕكابەرییەكانی چامپیۆنز لیگ دانەبڕێت.

 

بابەتی پێشتر

دەنگۆی دەستگیركردنی كچەمۆدێلێكی دیكە لە فڕۆكەخانەی هەولێر هەیە

بابەتی دواتر

لێدوانی چاڤی لەسەر گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share