مباپێ بە پێچەوانەوە بیردەکاتەوە و ڕیاڵ مەدرید خەریکە دەکشێتەوە

لێدوانەکانی ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی لە گواستنەوەی کیلیان مباپێی یاریزانی فەرەنسی بێهیواکردووە.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان لە کۆتا چاوپێکەوتنیدا ڕایگەیاندووە، کە بەهیچ نرخ و شێوازێک دەستبەرداری مباپێ نابێت، تەنانەت ئاماژەی بەوەشکردووە لە دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی دەستبەرداری نابن.

بۆچوونەکانی خلێفی دووپاتیدەکەنەوە، لە دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی ئامادەن بڕی 40 ملیۆن یورۆ موچەی ساڵانەی بەبێ باج پێشکەشبکەن، کە دەکاتە 80 ملیۆن بۆ یانەیەکی وەک ڕیاڵ مەدرید یاخود بەرشلۆنە، (بەپێی ئەو سیستمی باجەی لە ئیسپانیا پەیڕەو دەکرێت).

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە نوسیویەتی، مباپێ بە پێچەوانەی خواستی خلێفی کاردەکات و ئامادەنەبووە بۆندەکەی نوێبکاتەوە، پەیامێکیشی ئاڕاستەی فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی کردووە، تیایدا جەخت لەوە دەکاتەوە بۆندەکەی نوێناکاتەوە و بەهیچ ئۆفەرێکی دیکەی پاریس قایلنابێت، واتا لە هاوینی 2022 بێبەرامبەر پەیوەندییان پێوەدەکات.

سەرباری هەموو ئەوانەی کە ڕوودەدەن، بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ بەهۆی هێزی دارایی پاریسەوە بڕیاریانداوە لەم وەرزەدا هەوڵەکانیان بۆ ئاسکە فەرەنسیەکە ڕابگرن و لە هاوینی 2022 دووبارە دەست بە هەوڵەکانیان بکەنەوە.

بابەتی پێشتر

مونا قەهوەچی: لەبارەی دەستورەوە چاوەڕێی بۆچوونی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنین

بابەتی دواتر

چاڤی هۆکاری سەرەکیی دابەزینی ئاستی بەرشلۆنە دەردەخات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share