عێراق موچەی مانگی شوبات دابەشدەكات

حكومەتی عێراق، ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی فەرمانبەران و خانەنشینان.

ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی شوبات، وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “نووسراومان ئاڕأستەی فەرمانگەی ژمێریاری كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی كاری تایبەت بە دابەشكردنی موچە.”

ڕوونیشیكردەوە كە مەبەست لەو كارانە، ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و خانەنشینان و پارەداركردنی پرۆسەكەیە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی موچە بكرێت.”

هەواڵی دابەشكردنی موچەی مانگی شوباتی عێراق لەكاتێكدایە هێشتا پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 پەسەند نەكراوە و حكومەت دەڵێت پارەی پێویست لەبەردەستدایە بۆ دابەشكردنی موچە.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی: جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە كوردستان بڵاوبووەتەوە و گواستنەوەی خێرایە

بابەتی دواتر

هەولێر.. لە دوکانێکدا 17 دەفتەر دۆلار دزراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share