تەندروستیی عێراق: حەوت منداڵ تووشی ئایدز بوون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تووشبوونی حەوت منداڵی بە نەخۆشیی ئایدز راگەیاند.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەدایە کە رێژەی تووشبوون بە ئایدز تیایدا کەم بووە، بەوپێیەی زیاتر لە دوو هەزار کەسی عێراقی تووشی نەخۆشییەکە بوون و ئەم رێژەیەش کەمترە لە تێکڕای جیهانی و وڵاتانی ناوچەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە حەوت حاڵەتی تووشبوون بە ئایدزمان لە نێو منداڵاندا تۆمارکردووە کە تێکڕای تەمەنیان تا چوار ساڵان بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسێکی تووشبوو بە ئایدز دەتوانێت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا بژی و ژیانی تەواو بکات ئەگەر پابەند بێت بە وەرگرتنی چارەسەری بەردەوام”.

وتیشی، ” کەڵەشاخ و تاتۆکردن رەنگە لە هۆکارەکانی گواستنەوەی ئایدز بن لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە”.

پەیوەست بە چارەسەرەکان وتی، تا ئێستا هیچ ڤاکسین و چارەسەرێکی تەواو بۆ ئایدز نەدۆزراوەتەوە، بەڵام تووشبووەکە دەتوانێت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا بژی ئەگەر بە دروستی و بە بەردەوامی چارەسەر وەربگرێت، دەستنیشانکردنی پێشوەختە گرنگترین قۆناغە بۆ چارەسەر”.

 

 

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

نرخی زێڕ لە جیهاندا بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share