(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێک بەلەد وەلیدی تێپەڕاند و لە پلەی دووەمدا جێگیربوو

ڕیاڵ مەدرید بەبردنەوەی لە بەلەد وەلید، لە پلەی دووەمی یانەکانی لالیگا جێگیربوو

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 24ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر ڕیاڵ بەلەد وەلید تۆمارکرد.

ڕیاڵ مەدرید لە نیۆڤۆ جوزێ زۆرێلا بەبێ ئامادەبوونی بنزیمە و هازارد و کارڤاخال و جەندین یاریزانی دیکە بووە میوانی یانەی ڕیاڵ بەلەد وەلید، یاری نێوانیان بە بردنەوەی ئەستێرەکانی زینەدین زێدان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

گۆڵەکەی مێرەنگی لە خولەکەکانی 65ی تایمی دووەم لەلایەن کاسیمێرۆی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی بەرازیلیەوە تۆمارکرا، کە لەم وەرزەدا دووەم گۆڵکاری پێکهاتەکە بووە لە دوای کەریم بنزیمە.

https://streamable.com/kp847n

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی (52) خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا و بە جیاوازی شەش خاڵ پێش بەرشلۆنەی ڕبارەی کەوت، لە کاتێکدا ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی بە جیاوازی سێ خاڵ پێش ڕیاڵ مەدرید کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ساوزامپتن لیڤەرپوڵی ڕاگرت و بلیتی لوتکەی بەخشییە مانچستەر یونایتد

ئەمشەو، دووشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 17ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ساوزامپتن بردنەوەیەکی چاوەڕواننەکراوی بەرانبەر لیڤەرپوڵ تۆمارکرد. ساوزامپتن…
Total
0
Share