بەرشلۆنە چاوەڕوانی بڕیاری عوسمان دێمبیلی-یە

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە بڕیاریانداوە لە ئەگەری نوێنەکردنەوەی بۆندی عوسمان دێمبیلی، ڕاستەوخۆ هەولەکانیان بۆ گواستنەوەی ئاداما تراوری دەستپێبکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووس، لویس میگێلسانز لەڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، تاوەکو ئێستا داهاتووی عوسمان دێمبیلی ناڕوونە، بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە بڕیاریانداوە لە ئەگەری قایلنەبوونی یاریزانەکە، یاخود نوێنەکردنەوەی بۆندەکەیدا، ڕاستەوخۆ هەوڵەکانیان بەئاڕاستەی ئاداما تراوری یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتن دەستپێبکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، دەستنیشانکردنی تراوری دوای خوێندنەوەی تواناکانی و شێوازی یاریکردنی بووە، بەوپێیەی لە فێرگەی لاماسییاوە دەستیپێکردووە و دەزانێت بیرکردنەوەی یانە کەتەلۆنییەکە چۆنە.

تراوری لەم وەرزەدا 20 یاریی لە خولی نایابی ئینگلتەرا کردووە، سەرکەوتوونەبووە لە تۆمارکردنی گۆڵ و نیوەی ئەو یارییانەش بەشێوەی سەرەکی بەشداربووە، سەرەڕای ئەوەش لەلایەن چەندین یانەی ئینگلتەراوە داواکراوە و لە تۆڕی ترانسفێر مارکت نرخەکەی بە 28 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

بابەتی پێشتر

خەڵكی کام وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قەڵەوترینە؟

بابەتی دواتر

زێدان دەچێتە جێگەی پۆچتینۆ و هاوکێشەی یونایتد و مباپێ تێکدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵی ناوەندی لیڤەرپوڵ کۆتاییهات

دووان لە یاریزانە بەئەزموونەکانی یانەی لیڤەرپوڵ نزیکن پەیوەندی بە یانەکانی خولی سعوودیەوە بکەن. فابینیۆ وردەکاریی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی…
Total
0
Share