وردەکاری دەمەقاڵیی نێوان پیکێ و گریزمان ئاشکرابوو

پیکێ و گریزمان لە ڕوبەروبوونەوەی پاریس سان جێرمان دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروستبوو

جێرارد پیکێ، بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە شەوی ڕابردوو دوای شکستی هێڵی بەرگریکاری یانەکەی لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی دەمەقاڵێیەکی توندی بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، دوای تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامی یاری نێوان بەرشلۆنە و پاریس سان جێرمان (1-1)، جێرارد پیکێ هەستی بە بێزاری و توڕەیی کردووە، پێی وابووە هەڵەی پێگە و کەم جوڵەیی بەرگریکارانی دیکە و ناوەند و هێرشبەران هۆکارن بۆ تۆمارکردنی گۆڵ.

ڕۆژنامەی مارکا نوسیویەتی، بەهۆی ڕەخنەکانەوە، گریزمان وەڵامی پیکێی داوەتەوە و لە نێوانیاندا دەمەقاڵێیەکی توند بەم شێوەیەی خوارەوە دروستبووە.

پیکێ بە دەنگی بەرز بۆ هەمووان: هەڵبدەن زیاتر پۆزیشن بکەن، تکایەکی نەفرەتیتان لێدەکەم، دۆزەخیە نەفرەتیەکان، دەی.. هەوڵی پۆزیشنی نەفرەتی بدەن (وشەی بەکارهاتوی پیکێ نەفرەتی نییە، بەڵام لەبەر ئیتکی ڕۆژنامەوانی جنێودانە ڕاستەقینەکەیمان نەنوسیوە).

گریزمان: لەسەرخۆبە جێرارد، بەس هاوارکە.

پیکێ: دۆزەخیی نەفرەتی گریزی، تکایەکی نەفرەتیتان لێدەکەم.

گریزمان: نەفرەت لە خۆت

پیکێ: نا، نەفرەت لە خۆت، ئێمە بۆ ماوەی پێنج خولەکە دەناڵێنین.

گریزمان: باشە، هاوار مەکە.

لەم نێوەندەدا کلیمۆنت لانگلێت هەوڵی هێورکردنەوەی دوو یاریزانەکە دەدات و سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام پیکێ لەبەر خۆیەوە بە دەنگی بەرز هاواردەکات: دایک سۆزانی، ئێمە وەک شێت ڕادەکەین.

گریزمان لە وەڵامدا دەڵێت: منیش وەک تۆ ڕادەکەم،

یانەی بەرشلۆنە لە یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک دۆڕاندنی بەرانبەر پاریس سان جێرمان تۆمارکرد، بەهۆی ئەم ئەنجامەشەوە ماڵئاواییکردنیان لە خولەکە نزیکبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بە بڕیاری شانەی قەیرانەكان بۆ چەند ڕۆژێك هاتوچۆی نێوان كەركوك و هەرێم قەدەغە كرا

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد لە مەدرید بەدوای شوێنگرەوەی پۆگبا دەگەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكانەكەی مێسی قورسە

ماوەی دوو مانگە مێسی بەدەست ئازاری ئەژنۆیەوە دەناڵێنێت، كە بەهۆی لێدانێكی توندەوە لە یارییەكەی ئەرجەنتین بەرامبەر ڤینزوێلا لە…
Total
0
Share