سۆن مەترسی لەدەستدانی مۆندیالی لەسەرە

بەر لە دەستپێکی مۆندیال، ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دووچاری پێکان بووە و ئەگەر هەیە نەتوانێت بەشداریی مۆندیالی 2022 بکات.

هیۆنگ مین سۆن، یاریزانی یانەی تۆتنهام لە گەڕی شەشەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر مارسیلیا دووچاری پێکان بوو، بە ناچارییەوە لە خولەکی 29 یاریگای بەجێهیشت.

ڕۆژنامەی “گاردیان”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، سۆن تووشی شکانی ئێسکی چواردەوری چاوی چەپی بوووە و بەم نزیکانە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، ئەمەش وایکردووە دەرکەوتنی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر گومانی زۆری لەسەر بێت.

تۆتنهام لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، ” دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە هیونگ مین سۆن نەشتەرگەری بۆ دەکرێت بۆ چاککردنەوەی شکانی چواردەوری چاوی چەپی، پاشان لەگەڵ ستافی پزیشکیمان دەست بە چاکبوونەوە دەکات.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌ر و تۆتنهام سه‌رکه‌وتن و سیتی له‌ جامی کاراباو کرایه‌ ده‌ره‌وه‌

یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ، تۆتنهام، لیسته‌ر سیتی له‌ قۆناغی 16ی جامی کاراباو سه‌رکه‌وتنیان تۆمارکرد، مانچسته‌ر سیتی به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ له‌…
Total
0
Share